راپۆرتێک: گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان 250 هەزار دەرفەتی کار بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنێت

راپۆرتێکی عێراقی ئاشکرایدەکات، جێگیربوونی دۆخی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە 250 هەزار هاوڵاتیی عێراقی دەڕەخسێنێت کە لە ئێستادا بێکارن.

بەپێی راپۆرتێک کە لە میدیاکانی عێراق بڵاویکراوەتەوە، بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی سوریاوە زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتیی سوری ئاوارە بوون لەو ژمارەیەش 350 هەزار کەسیان لە عێراق نیشتەجێبوون.

بەشێک لەو هاوڵاتییە سوریانەی وڵاتەکەی خۆیان جێهێشتووە و لە عێراق گیرساونەتەوە لە چێشتخانەکاندا کاردەکەن کە بە وتەی خاوەنکارە عێراقییەکان تەنانەت لە هاوڵاتییانی لوبنانی باشتر کارەکانیان رادەپەڕێنن، هەر بۆیە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان مەترسی دەخاتە سەر ئەم کەرتە لە عێراقدا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاری عێراق لە ئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بەدەست کێشەی بێکارییەوە دەناڵێنن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر هاوڵاتییانی سوری بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان عێراق لە 10% ی کێشەی بێکاریی لە وڵاتەکەیدا رزگاریی دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی هونەری

بابەتی دواتر

یەكێكیان منداڵە.. رووداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share