داوا لە عێراق دەکرێت گرووپە چەکدارەکانی هەڵوەشێنێتەوە

رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایدەکات، داوا لە عێراق کراوە گرووپە چەکدارییەکانی بە تایبەت حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژنامەی ئەلعەرەب لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات زۆرترین سود لە شكستی حزبوڵا و روخانی رژێمی ئەسەد ببینێت، بۆ فشاركردن لە سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەک چۆن حەشدی شەعبی بە فەتوای عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان دروستکرا، هەڵوەشانەوەشی پێویستی بە فەتوایەكی نوێی مەرجەعییەتە، ئەنجامدانی ئەمەش بە دوور نازاندرێت.

لە ماوەکانی رابردوودا نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو جار سەردانی سیستانی کردووە، لە کۆتاجاردا پێیراگەیاندووە، “بڕیاری یەکلاکەرەوە کاتی هاتووە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی گرووپە چەکدارییەکان رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هەندێك لە گرووپەکان خۆیان ئامادەدەکەن بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراقە و دەستوەرنەدان لە کاروباری سوریا و بێبەریبوون لە ئێران، بەڵام پێناچێت سەرجەمیان بە بڕیارەکە رازی بن، کە ئەمەش دەیانخاتە بەردەم گورزی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بابەتی پێشتر

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كۆچبەرانە<br> دروشمی ئەمساڵ: زامنكردنی چاودێریی تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share