دارایی هەرێم: بەشێك لە مووچەی مانگی 11 گەیشت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتیان.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها (631.335.000.000) شەش سەد و سی و یەک ملیار و سێ سەد و سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم (10)ی مووچەخۆرانی هەرێم كرا.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 11 گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام هێشتا کورتهێنانێکی زۆری هەیە، بۆیە کار بۆ ئەوە دەکەین بە زوویی چارەسەری بکەین و تەواوکاری پارەکە بگاتە هەرێم.

وتیشی، “هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی یەک مانگ 996 ملیار دیناری پێویستە، ئەو پارەیەی کە نێردراوە کورتهێنانی زۆری هەیە، هەماهەنگی زۆر باشمان کردووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بەسەرجەم کێشەکانی مووچە بێت”.

لیستی مووچەی مانگی 12 لە ژێر وردبینیدایە، تەنانەت لە عێراقیش هێشتا مووچەکە خەرجنەکراوە، رێباز حەملان وای وت.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی: بەرنامەیەكی هاوبەش تایبەت بە بنەماكانی حكومڕانیی ئایندە ئامادەدەكرێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share