یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

سبەینێ سێشەممە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ سێشەممە هەردوو وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و راگەیاندنی ئەنجامەکان، ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبەیە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

ئازادبوونی زیندانییەکانی سوریا ئومێد لای کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی هەرێم دروستدەکات

بابەتی دواتر

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share