قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك و بە تایبەتیش بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان، پارێزگای سلێمانی دوو ساڵە لەسەر ئاستی عێراقدا پێشەنگە لە بواری وەبەرهێناندا.
دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆك فەرمانگەكانی بەشدار لە پڕۆسەی وەبەرهێنان، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونیانم كرد و داوام لێكردن بە هەمان وزە و رۆحییەتی دوو ساڵی رابردوو بەردەوامبن لە هەوڵەكانیان، چونكە ئامانجمانە سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە”.
وتیشی، “راشمسپاردن پلانێكی تۆكمە بۆ پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان ئامادە بكەن و تیایدا گرنگی زیاتربدرێت بە وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزاردا و كارئاسانی تەواو بكرێت بۆ وەبەرهێنەران”.