ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵیی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی دا بە وەزیری دارایی بۆ پەسەندکردنی ئەو لیستانەی لەلایەن ئەنجومەنی راژەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
ئەنجومەنەکە باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و بەرپرسانی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی ئامادەی بوون، بڕیاری تەواوکردنی کارەکانی گرووپی دووەم لە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان درا.
هاوکات، باس لە پڕکردنەوەی پلە وەزیفییە بەتاڵەکان کرا لە وەزارەتی تەندروستی و داواکرا ژمارەی پلە وەزیفییە بەتاڵەکان بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی بۆ پڕکردنەوەیان بە دەرچووانی کۆلێژە پزیشییەکان و دەرمانسازەکان و پەیمانگا تەندروستییەکان.