دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلی سەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە ساردترین دەبێت.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، لە شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بە شێوەی بەرچاو روویان لە دابەزین کردووە و گەیشتووەتە ئاستی بەستن.
ئاشکراشیکرد، دابەزینی پلەی گەرما تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە لە کاتەکانی بەیانیدا پلەی گەرمی دەگەنە نزمترین ئاست، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری عێراق و نەینەوا.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەندێک ناوچەکە پلەی گەرمی دەگەنە سفری سەدی، لە هەندێک ناوچەش بەرزتر لەو ئاستە دەمێنێتەوە.