هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەڕیتانیا بڕیاریاندا بە گرتنەبەری رێکاری نوێ دەربارەی ئەو کەس و لایەنانەی بازرگانی نایاسایی بە زێڕەوە دەکەن.
ئەمریکا و بەڕیتانیا، لەرێگای پلانێکی هاوبەشەوە کۆمەڵێک رێکار و هەنگاوی نوێیان دەستپێکردوە بۆ رێگریکردن و دەستگیرکردنی ئەو لایەن و سەرمایەدارانەی سەرقاڵی بازرگانی نایاسایی زێڕن.
هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوەشداوە، “ئەگەر چارەسەری گونجاو بۆ بابەتەکە نەدۆزرێتەوە ئەوا قەبارەی بازرگانییەکە فراوانتر و زۆرتردەبێت، چونکە تەنها لەماوەی رابردوودا، بەبەهای 300 ملیۆن دۆلار بازرگانی نایاسایی بە زێڕەوە کراوە”.
هاوکات، ئامانجی سەرەکی ئەو لایەن و سەرمایەدارانەش بۆ سپیکردنەوەی پارە و خۆلادان لە باج دەگەرێتەوە.