بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەبارێت و بایەكی بەهێز و ساردیش چەند ناوچەیەكی دیكە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەى بەیانى ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم لە کاتەکانى نیوەڕۆدا.
دەشڵێت، هەروەها پێشبینى هەڵکردنى بایەکى بەهێز و سارد دەکرێت لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاوای هەرێم کە خێراییەکەى دەگاتە 70کم/س.
كەشناسیی هەرێم روونیشیدەكاتەوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا خێرایى ئەم بایە لاوازدەبێت و دەگاتە (25-30) کم/س بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان دێت.