بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رادەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی تەكیە – ئاخجەلەر پێكدادان لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.