بەریتانیا و پێنج وڵاتی یەكێتیی ئەوروپا پێدانی مافی پەنابەرێتیان بە هاوڵاتیانی سوریا راگرت.
هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارك، سوید و نەرویج، پێدانی مافی پەنابەرێتییان بە هاوڵاتییانی سوریا راگرت، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش دەڵێت، “بڕیاری راگرتنی پێدانی مافی پەنابەرێتی بە هاوڵاتانی سوریا بۆ كاتێكی نادیار، لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد هاتووە و لەئێستاشدا، چاودێریی دۆخی سوریا دەكرێت.
هاوكات سوید و نەرویج و دانیماركیش لەڕێگای وەزارەتی ناوخۆیانەوە رایانگەیاندووە، بە رەچاوكردنی دۆخی سوریا بڕیاردانەوە پێدانی مافی پەنابەرێتی بە هاوڵاتیانی سوریا رابگرن، تاوەكو دۆخی ئەو وڵاتە سەقامگیریی بەخۆیەوە دەبینێت.