شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب کۆتاییهات

شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتبی کتێب لە سلێمانی کۆتاییهات، ‏رێکخەری پێشانگاکە دەڵێت، لە کۆی نزیکەی ‌‎9‌‏ ملیۆن کتێب، نزیكەی ‌‎%48.4‎ی کتێبەکان فرۆشراون و کتێبە کوردییەکانیش زۆرترین فرۆشیان هەبووە. ‏

حەسەن رەحیم، بەرپرسی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە کۆنفرانسێکی ‏رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە خولی ئەمساڵی پێشانگای کتێبدا دوو هەزار ناونیشانی ‏نوێ چاپکرابوون و ‌‎200‌‏ ناوەند لە ‌‎12‌‏ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، ئاماژەی ‏بەوەشدا، نزیکەی نیوەی ئەو کتێبانەی هێنراونەتە پێشانگاکەوە فرۆشراون، بەڕێژەی ‌‎%48.4‎

وتیشی، ئەو کتێبانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە بە پلەی یەکەم کتێبە کوردییەکان ‏بوون، پاشان کتێبە ئینگلیزییەکان بەپلەی دووەم و عەرەبییەکان بە پلەی سێیەم.‏

پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، ساڵانە لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، چەندین ‏کتێب و بڵاوکراوەی نوێ لەخۆدەگرێت و ماوەی ‌‎10‌‏ رۆژ دەخایەنێت.‏

بابەتی پێشتر

عێراق نزیکەی 17 هەزار دەرچوو دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەكی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەكانی سوریا ئازادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share