بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “دوای 6 كاتژمێر لە نەشتەرگەری توانرا ژیانی كەسێك رزگاربكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووەن شەوی 2024/12/7 هاوڵاتییەكی تەمەن (24) ساڵ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری لە سلێمانی كرا كە دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەداخەوە زەبری رووداوەكە كاریگەریی زۆر لەسەر هاوڵاتیەكە هەبووە و سپڵی پارچە پارچە بووە و بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندان و كارمەندانی نەشتەگەریی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای زیاتر لە 6 كاتژمێر نەشتەرگەری توانرا ژیانی رزگار بكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تەندروستی ئەو كەسە جێگیرە و لەبەشی چاودێریی ورد چاودێریدەكرێت.