بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رەسمیی سوریا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سوریا لە مۆسکۆیە لەگەڵ خێزانەکەیدا.
هەر بە گوێرەی قسەی ئاژانسەکە، روسیا مافی مانەوەی بە خۆی و خانەوادەکەی داوە.
ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی، ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە کۆشکی کریملن پێی وتوون، بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سوریا چووەتە روسیا و مافی مانەوەی سیاسیی وەرگرتووە.