چین کانێکی گەورەی زێڕی دۆزیوەتەوە و گومان دەکرێت گەورەترین بێت لە جیهاندا

جیۆلۆجیناسان لە چین باسیان لەوەکردووە، کانێکی گەورەی زێڕیان لە هەرێمی هونان دۆزیوەتەوە، پێشبینی دەکەن بەهای ئەو زێڕەی تیایدایە بگاتە 83 ملیار دۆلار.

بە گوێرەی ئەوەی زانایانی بواری جیۆلۆجی چینی خەمڵاندنیان بۆ کردووە، ئەو شوێنە 1000 تۆن مەتر لە کانزا بەنرخەکەی تێدایە و دەبێتە دەوڵەمەندترین ناوچەی سەرزەوی بە کانزاکە.

ئاژانسە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، 40 دەماری جیۆلۆجیی زێڕیان دۆزیووەتەوە لە قوڵایی دوو کیلۆمەتر کە وا خەمڵاندنی بۆ کراوە 300 تۆن زێڕی تێدا بێت، هاوکات لەگەڵ یەدەگێکی دیکە لە قوڵایی سێ کیلۆمەتر.

بە گوێرەی ئەو نمونانەی وەرگیراون دەتوانرێت لە هەر تۆنێک لە بەردە کانزاییەکانی ئەم ناوچەیە 138 گرام زێڕی پوختە دەربهێندرێت کە ئەوەش ئاستێکی سەرسوڕهێنەرە بەهۆی ئەوەی لە هەر شوێنێک لە هەشت گرام زیاتر لە تۆنێک دەربهێندرێت بە گونجاو دادەنرێت بۆ کارکردن.

زێڕ، بایەخێکی گەورەی جیهانی هەیە و هەر کیلۆیەک لە کانزاکە لە ئەمڕۆدا بە زیاتر لە 85 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و چینیش یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەکانی ئەم کانزایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
Total
0
Share