لەبارەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووان لە عێراق روونکردنەوە دەدرێت

راوێژکاری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان رایگەیاند، گەشەسەندنی عێراق لەگەڵ رەوتی جیهانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە جیهاندا هاوتەریبە.

مەهدی عەلاق، راوێژکاری سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە گەشەسەندنی عێراق هاوتەریبە لەگەڵ رەوتی جیهانیی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان.

مەهدی عەلاق، راوێژکاری سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەرژمێرییەکە رەنگدانەوەی رێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووانە بە رێژەی 2.3%، رێژەیەک کە عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا پۆلێندەکات کە گەشەی دانیشتووانیان مامناوەند تاوەکو بەرزە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە 31 ملیۆن کەسەوە لە 15 ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ 45 ملیۆن کەس ساڵانە زیادیکردووە”.

عەلاق جەختی لە گرنگی داتاکان لە پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا کردەوە، چونکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێنماییکردنی سیاسەتەکانی پەیوەست بە پەروەردە، تەندروستی، نیشتەجێبوون، هەلی کار، هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی زیادبوونی دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی باڵای یەکێتی لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی نوێنەران هەڵگیرا بۆ سبەینێ

دوای ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون، دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك…
Total
0
Share