محەمەد شیاع سودانی: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆنە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند و ئاشکرایکرد، ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق کە محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند،ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە 70.3% یان لە شارەکان و 29.7% یان لە گوندەکان نیشتەجێبوون.

ئاشکراشیکرد، هەر خێزانێکی عێراقی بە تێكڕا لە 5.3 کەس پێکهاتووە، 11.3% یان ژنان و 88.67 یان پیاوان سەرۆکایەتییان دەکات.

سەبارەت بە ژمارەی رەگەزی نێر و رەگەزی مێ بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، لە عێراقدا 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس لە رەگەزی نێر هەن، کە رێژەی 50.1% ی دانیشتووان پێکدەهێنن، لە بەرامبەریشدا 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەسیان لە رەگەزی مێن کە رێژەی %49.8 ی دانیشتووان پێکدەهێنن.

لە عێراقدا 36.1% ی دانیشتووان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵانەوەیە، 60.2% یان تەمەنیان لەنێوان 15-64 ساڵاندایە و 3.7% یان تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵانەوەیە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بابەتی دواتر

هەردوو وڵاتی کۆریای باشور و مالیزیا چەند رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share