بانکی بازرگانیی عێراق، TBI رایگەیاند، پلانی کردنەوەی ژمارەیەک لقی نوێی هەیە لە پارێزگاکانی عێراق.
عەقیل شوەیلی، راوێژکاری راگەیاندن لە بانکی بازرگانیی عێراق پلانەکە خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکەکە لە کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوت لە ناوچەی رەسافە، هاوکات، نووسینگەیەک بۆ دانانی پارەی کاش لە کەرخ و چەند لقێکی دیکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەغداد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لقێکیش لە پارێزگای سەماوە و لقی تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین، لقێک لە پارێزگای بەسرە، و لقی دیوانیە لە پارێزگای ئەلقادیسیە دەکاتەوە.
بانکی بازرگانیی عێراق، بانکێکی حکومیی عێراق هاوشانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و ژمارەیەکی زۆری بەشداربووی هەیە لەناو عێراقدا، جگە لەوەش یەکێکە لەو بانکانەی مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت مووچەکانیانی لێوە تەوتین بکەن.