سۆران عومەر: گەشبین نیم بە زیادبوونی رێژەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، بە كەمبوونی رێژەی دانیشتووانی هەرێم كاریگەری لەسەر بودجە و كورسییەكانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارم رێژەی دانیشتووانی هەرێم بەروارد بە ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق روو لە زیادبوون بکات، چونکە بە پێچەوانەوە گرفت بۆ بەشە بودجەی هەرێم بۆ دروست دەبێت.

وتیشی، “کاتێک بەشە بودجەی هەرێم لە 17% بوو حکومەت لە 12.67%ی بۆ هەرێم دەنارد، ئەی ئەگەر رێژەکە کەمتربێت دەبێت چەند بێت؟” ئەوەشی وت، “لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەری لەسەر کورسییەکانی پەرلەمان دەبێت، چونکە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک کورسییەک تەرخانکراوە، لە ئەگەری کەمبوونەوەی رێژەکە کاریگەری لەسەر قەبارەی کورسییە تەرخانکراوەکانیش دەبێت”.

سۆران عومەر باسی لەوەشكرد، گەشبین نییە، چونکە گەشەی دانیشتووانی ناوچەکانی عێراق بەروارد بە هەرێم زۆر زیاتر و خێراترە، کە ئەمەش ئاماژەیەکی نەرێنی دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی چارەنووسازە بۆ ئایندەی مافە دارایی و ئابورییەکانی هەرێم و پارێزگاکان

بابەتی دواتر

هاتوچۆی دهۆک: کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری دهۆک کەوتوونەتەکار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share