ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “بە ئەگەری زۆر و بەهێزەوە وەرزی دابارینی ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت و بوونی بارانی مانگی شەشی رابردوو و مانگی هەشت و مانگی نۆ بە تایبەتی ناو وەرزی هاوینی رابردوو یەكێكن لە ئاماژە زۆرباش و بەهێزەكان بۆ وەرزی دابارینی داهاتوومان سەرچاوەی سەرەكیی بارانەكانیش دەریایی بوون، لە دەریای ناوەڕاست بوون كە نیشانەی زۆر باشن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە نوێترین گۆڕانكارییەكان زەریای هێمن كە لانینای لاواز تێیدا بەدیدەكرێت ماوەیەكە لە ئێستادا بەشی خۆرهەڵاتی ناوچەی NINO 1+2 دەستی بە گەرم بوونەوەیەكی لاوازكردووە لە نوێترین گۆڕانكارییدا كە ئەم بەشە سەرچاوەی سەرەكیی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكانی تری نینۆیە لە داهاتوودا و بە تایبەت ناوچەی نینۆ 3.4 چونكە ئەم ناوچەیە ناوچەیەكی گرنگە و زاناكان وەك ناوچەی ستاندار بۆ پێشبینی دیاردە لەسەر ناوچە جیاوازەكانی جیهان بەكاریدەهێنن.

دەشڵێت، “بەئەگەری زۆرەوە لانینا وەك پێشتر ئاماژەمان پێداوە كورتخایەن و لاوازدەبێت و لەناو وەرزی زستان كۆتایی پێدێت و دۆخی نیوتڕاڵ روودەدات و باڵادەست دەبێت نیوتڕاڵ واتا ئاوی سەر ڕووی زەریایە كە هەردوو بەش نەگەرم و نەسارد نابێت كاریگەریی نەرێنی لەسەرمان نامێنێت تایبەت دوای ماوەیەك بەو پێیە بەشی زۆری زستان و ناو بەهار باراناوی و تەڕدەبێت و لەبەر ئەمانەی باسمكردن ئاماژەكان دڵخۆشكەرن بە تایبەت بۆ ناو وەرزی زستان و بەهار و مەترسی وشكەساڵی نابێت”.

بابەتی پێشتر

هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل راگیرا

بابەتی دواتر

هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share