ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ، لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەی فەوجی سێی لیوای یەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.
دەشڵێت، لەئەنجامدا عەقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عەقید محەمەد رەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەمەد ئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.
باس لەوەش دەکات، رووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.