هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێَڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی نۆیەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا كە هاوشێوەی عێراق مانگانە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

سەلاح حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێَڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردنی نۆیەم بەشەئارد و بڕی پێویست ئارد دابینكراوە و لە رێگای بریكارەكانەوە دابەشدەكرێت.

وتیشی، “دابەشكردنی بەشەئارد لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراقە كە لە رێگای بودجەی سیادییەوە پارەی بۆ خەرجدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێری: پرسیارەکانی سەرژمێری کەمتر لە 10 خولەکیان پێدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share