بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین نییە و پلەی گەرمیش جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و، پلەی گەرمی نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنی.
سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور. پلەی گەرمیش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوى ئەمڕۆ.
كەشناسیی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراوی بەمجۆرە دیاریكردووە، (هەولێر 22 پلە، سلێمانی 21، دهۆک 22، کەرکوک 23، هەڵەبجە 21، زاخۆ 22، سۆران 21، حاجی ئۆمەران 13 و گەرمیان 25 پلە).