شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت، هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سایدی دووڕیانی سەرچنار بەرەو پردی قالاوە بەربەستکراوە.
دەشڵێت، بەربەستکردنی شەقامەکە بەهۆی کارکردنە لە بەشی ژێرەوەی پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب.