عێراق مەرجی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی وڵاتێک هەڵگرت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرمانەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رێنماییەکی دەرکرد بۆ هەڵگرتنی مەرجی ڤیزا بۆ ئوردنییەکان.

رێنماییەکە بەمەبەستی ئەوەیە هاندەرانی ئوردن ئامادەی یاری نێوان عێراق و ئوردن بن کە لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت لە 14ی ئەم مانگەکەدا.

میقداد مێری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی رێنمایی دەرکردووە بۆ هاتنەناوەوەی برایانی ئوردنی بەبێ ڤیزا بەشێوەی مەرجدار لە رۆژی 9ی ئەم مانگەوە.

جێگەی ئاماژەیە، یارییەکە بەشێکە لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و لە کاتژمێر 7:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی 14ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ترەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی ناوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکانی کابینەکەی

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share