قوباد تاڵەبانی: یەکێتی خاوەن پلان و دیدگای چاکسازیخوازە بۆ پێکهێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی خاوەن پلان و دیدگایەکی چاکسازیخوازە بۆ پێکهێنانی حکومەت و کراوەشە بەڕووی هەموو ئەوانەی لەو دیدگایەوە نزیکن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد و، هەردوولا دۆخی هەرێمی کوردستانیان لە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان؛ تاوتوێکرد.

قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەن پلان و دیدگایەکی چاکسازیخوازە بۆ پێکهێنانی حکومەت و، کراوەشە بەڕووی هەموو ئەوانەی لەو دیدگایەوە نزیکن و ئامادەی کاری هاوبەشن.

لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەلەکردن لەو پرۆسەیە و پاراستنی پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا خواست و هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەکی بۆ کارەکانی دووپاتکردەوە، ئەویش لای خۆیەوە جەختی بەردەوامی ئەڵمانیا لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێم کردەوە و تیشکی خستەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە هاوبەشەکان.

 

بابەتی پێشتر

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دیدگایەكی تایبەت بەخۆی بۆ پێكهێنانی حكومەت هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share