کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە کە لە 20 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە تا سێ رۆژ لایەن و هاوپەیمانی و کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەر تانەیەکیان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هەیە، لە رێگای نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەتوانن بیگەیەنن.
ئاشکراشیکرد، تانەدان ئەمڕۆ پێنجشەممە تا کۆتایی دەوامی رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت جگە لە رۆژی هەینی کە پشووە.
رۆژی 20 ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوێنێ چوارشەممە دوای 10 رۆژ ئەنجامی کۆتایی راگەیەندرا.