لەتیف رەشید و سودانی: چاكسازی بكرێت

لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە و جەخت لە ئەنجامدانی چاكسازی دەكەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كۆبوونەتەوە.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخە گشتییەكانی سیاسی، ئابوری و ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و هەردوولا جەختیانكردووەتەوە لە پێویستیی یەكخستنی هەوڵی گشت دامەزراوەكانی وڵات بۆ بەدیهێنانی چاكسازی”.

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق بە پێویستیان زانیوە “پشتیوانیی هەوڵەكان حكومەت بكرێت بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكەی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و كەرتی ئابوری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ هاوڵاتییان”، وەك راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی داوا لە سەركردە عێراقییەكان دەكات پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت خێرابكەن

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق داوا له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی…
Total
0
Share