لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە بەغداد، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ وەزیرانی كورد و فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەدان و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی دەنگدان لەسەر گەڕاندنەوەی موڵك و زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان دەكرێت كە بڕیارە سبەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەك كۆببێتەوە.

بابەتی پێشتر

خەمیس خەنجەر دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی دوو هەزار وانەبێژی زانكۆ فەرمانی گرێبەستیان بۆ دەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share