راگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەینێت، هەر کەسێک مووچەخۆری حکومی بێت و تاوەکو 20ی 11 بایۆمەتری نەکردبێت مووچەکەی رادەگیرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا (upn) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە پێویستە تا (20ی11ی2024) خۆیان تۆماربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بنەمای ئەو رێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتوەتە ئاراوە ئەم بڕیارە دەرکراوە.

هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هەر هۆکارێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

تاوەکو رۆژی پێنجشەممە تونێلی پێشڕەو لەنێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 2:00 دادەخرێت

بابەتی دواتر

سەركەوتن یان شكست<br> دوو ساڵ بەسەر پێكهێنانی حكومەتەكەی سودانی-دا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share