ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەدا، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت کە لەنێو شەقامی کوردی و عێراقیدا مشتومڕی زۆری لەسەرە.

هەورەها لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق و دوو وڵاتی دیکە راگرت

بابەتی دواتر

کۆچی عێراق: 181 ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەستەی کەشناسیی…
Total
0
Share