ئاکار محەمەد: مووچەخۆری مانگانەم ناو و وێنەم بە هەڵە بڵاوکراوەتەوە

ئەو کەسەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحیدی کڕیوە، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “من ئاکار محەمەد، کارمەند و مووچەخۆری مانگانەم هەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوێنێ لەکاتی ئاشکراکردنی کڕینی بەشێک لە موڵکەکانی چاڤیلاند من ناو و وێنەم بەهەڵە دانراوە بە مافی خۆمی دەزانم لەڕێگەی ئەم روونکردنەوەیەوە دوو داواکاری ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن بکەم”.

ئاکار محەمەد یەکەم داواکاریی ئەوەیە کە هەرچی زووە ناو وێنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بسڕنەوە.

دەشڵێت، “لەڕێگەی ئەم رونکردنەوەیەوە ئەو هەڵەیە راستبکرێتەوە، چونکە من دوور و نزیک پەیوەندیم بەم بابەتەوە نییە، بە پێچەوانەوە هەر کەس و دەزگایەک لە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی من بەردەوامبێت ناچارم رێگەی یاسایی لەدژی بگرمەبەر”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
زیاتر ببینە

لە بەغداد چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر مەزارگەیەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە

هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادی پایتەخت بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر مەزارگەی كەسایەتییەك و دزییان لە…
Total
0
Share