“گەورەترین تۆڕی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە بەغداد” دەستگیر كرا

لە بەغداد تۆڕێكی بازرگانیكردن لە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران، “هەواڵگریی بەغداد، ماوەی 30 زانیاری لەبارەیانەوە كۆكردووەتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی بەغداد ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم، لە ئۆپراسیۆنێكی بێوێنەدا توانرا گەورەترین تۆڕی بارزگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە بەغداد دەستگیر بكرێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ماوەی 30 ڕۆژ زانیاریی هەواڵگری لەسەر ئەو تۆڕە كۆكراوەتەوە”.

ئاماژە بەوەش كراوە، “ژمارەی ئەو كەسانەی دەستگیركراون 20 كەسە، بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر و ژمارەیەك چەك و نارنجۆكیان پێگیراوە”.

بابەتی پێشتر

فولهام 0-1 چێڵسی

بابەتی دواتر

ژمارەیەك هاوڵاتیی فەڕەنسی لە ترسیی ئینتەرنێتی 5G ئاگریان لە تاوەرێك بەردا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share