ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان و ئەو زانیارییانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دەنگدانی تایبەت بە بەراورد بە دەنگدانی (2021) بەڕێژەی (20%) زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیادكردنی دەنگەكان لە كاتێكدایە بەمەبەست ژمارەیەكی زۆری دەنگە تایبەتەكانی هۆبەی پاسەوانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو كادرانەمان كە پێویستبوو لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن خراونەتە سەر دەنگدانی گشتی و رۆژی یەكشەممە دەنگ دەدەن.
دەشڵێت، “دوای هەڵوێست و بڕیارەكانی چەند رۆژی رابردووی بزووتنەوەی گۆڕان خەڵكێكی زۆر تەنانەت ئەو كەسانەی پێشتر بە هەر هۆكارێك زوویر بوون، نەك تەنها گەڕاونەتەوە ریزەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵكو بە چڕی كار دەكەن بۆ بەهێزكردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و بەو پێیەی ئەنجامی كۆی پڕۆسەكە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان جیاواز دەبێت و دەنگەكانمان زیاددەكات.