کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردنی تایبەت

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسێکی یەکێتییانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین بۆ متمانەبەخشین بە یەکێتی و ئەوە ئەمانەتێکە و دەیپارێزین.

وتەبێژەکەی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند، یەکێتی 70 هەزار و 103 دەنگی هەیە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا و براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە.

دەنگەکانی یەکێتی بەمجۆرەیە:

ساڵی 2021 یەکێتی 24 هەزار و 633 دەنگی هەبووە لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی 2024دا 49 هەزار و 412 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 یەکێتی 10 هەزار و 264 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەولێر، ساڵی 2024دا 16 هەزار و 331 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 یەکێتی دوو هەزار و 215 دەنگی هەبووە لە پارێزگای دهۆک، ساڵی 2024دا دوو هەزار و 553 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 یەکێتی هەزار و 230 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی 2024دا هەزار و 807 دەنگی هەیە.

کۆی دەنگی یەکێتی لە ساڵی 2021دا 38 هەزار و 342 دەنگی هەبووە، ئێستا 70 هەزار و 103 دەنگی هەیە و 31 هەزار و 761 دەنگ، دەنگی لە دەنگدانی تایبەت زیادیکردووە.

دەنگەکانی پارتی:

ساڵی 2021 پارتی چوار هەزار و 143 دەنگی هەبووە لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی 2024دا سێ هەزار و 607  دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 پارتی 34 هەزار و 608 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەولێر، ساڵی 2024دا 37 هەزار و 852  دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 پارتی 30 هەزار و 22 دەنگی هەبووە لە پارێزگای دهۆک، ساڵی 2024دا 32 هەزار و 620  دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 پارتی 436 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی 2024دا 434 دەنگی هەیە.

کۆی گشتی دەنگی پارتی لە ساڵی 2021دا 69 هەزار و 209 دەنگی هەبووە، ئێستا 74 هەزار و 513 دەنگی هەیە، لە کاتێکدا 118 هەزار دەنگدەری تایبەت هی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەم جۆرەش یەکێتی براوەی یەکەمی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکە.

دەنگەکانی نەوی نوێ:

ساڵی 2021 نەوەی نوێ چوار هەزار و 552 دەنگی هەبووە لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی 2024دا هەزار و 200 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 نەوەی نوێ دوو هەزار و 302 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەولێر، ساڵی 2024دا دوو هەزار  و 430 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 نەوەی نوێ هەزار و 962 دەنگی هەبووە لە پارێزگای دهۆک، ساڵی 2024دا هەزار و 539 دەنگی هەیە.

ساڵی 2021 نەوەی نوێ چوار 88 دەنگی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی 2024دا 160 دەنگی هەیە.

کۆی گشتیی ساڵی 2021، نەوەی نوێ 8905 دەنگی هەبووە، ئێستا 5329 دەنگی هەیە.

دەنگەکانی بەرەی گەل:

پارێزگای هەولێر: 900

پارێزگای سلێمانی: 575

پارێزگای دهۆک: 78

پارێزگای هەڵەبجە: 45

کۆی گشتیی بەرەی گەل: 1598 دەنگ

دەنگەکانی رەوتی هەڵوێست:

پارێزگای هەولێر: 618

پارێزگای سلێمانی: 1512

پارێزگای دهۆک: 340

پارێزگای هەڵەبجە: 46

کۆی گشتیی رەوتی هەڵوێست: 2516 دەنگ

لیستی سەردەم:

پارێزگای هەولێر: 49

پارێزگای سلێمانی: 242

پارێزگای دهۆک: 4

پارێزگای هەڵەبجە: 16

کۆی گشتیی لیستی سەردەم: 311 دەنگ

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: دەنگەكانی یەكێتی بە زیاتر لە 31.5 هەزار زیادیكردووە

بابەتی دواتر

دوو کەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێ پلەکانی گەرما…
Total
0
Share