لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان شەش کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار-ناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
دەشڵێت، رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و کیا سیراتۆ روویداوە کە بە ئاراستەی سلێمانی رۆیشتوون لەنێوان هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ پێکیانداداوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.