لە رووداوێكی هاتوچۆدا شنیار ئەنوەر برینداربوو.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا شنیار ئەنوەر برینداربووە و دوای رووداوەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
هەر بە پێی زانیارییەكان رووداوەكە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.