لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە، کە یەکێکیان لە جۆری تایبەت، نیسان سێنترا بووە و ئەوەی دیکەیان لە جۆری تۆیۆتا لاندگرۆسەر SUV بووە.

بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر و هەر بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕ دایە.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی رۆژین لە ونبوونی تا دۆزینەوە و بەخاکسپاردنی تەرمەکەی

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share