وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە (2024/10/15 ) بڕی 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024، خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لە 22ی ئەیلولی رابردووش دارایی هەرێم رەوانەكردنی بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2024 راگەیاند.