لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، “وەكچۆن سەردەمی ساختەكاری لە هەڵبژاردن بەسەرچوو، زۆری نەماوە و لە دوای ئەم هەڵبژاردنەوە سەردەمی نادادپەروەری و جیاكاری و خۆسەپێنیش بەسەردەچێت”.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، لە ناحیەی شكارتەی سەربەرز و سەوزپۆشەوە و بە دەنگی ئێوە و بە سەركردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆتایی بە خۆسەپێنی دەهێنین و رێڕەوی حكومڕانی راستدەكەینەوە”.
دەشڵێت،”وەكچۆن سەردەمی ساختەكاری لە هەڵبژاردن بەسەرچوو، زۆری نەماوە و لە دوای ئەم هەڵبژاردنەوە سەردەمی نادادپەروەری و جیاكاری و خۆسەپێنیش بەسەردەچێت”.