شارەوانییەکانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، سبەینێ تیر و پشک بۆ زیندانییانی سیاسی دەکرێت بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو زیندانییە سیاسییانەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەینەوە کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە، سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی گەرمیان ئامادەبن.
دەشڵێت، سبەینێ تیروپشک بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان، بەچاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، ئەنجامدەدرێت.
لیستی ناوەکان: