وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە پلانماندایە ژمارەی دارخورما بگەیەنینە زیاتر لە 25 ملیۆن

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پلانیانیاندایە تا ساڵی داهاتوو ژمارەی دارخورما بگەیەننە زیاتر لە 25 ملیۆن.

هادی هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی باخداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پاڵپشتیی جوتیاران دەکات بۆ دابینکردنی دارخورما بە نرخی پاڵپشتیکراو”.

باسی لەوەش کرد، کار بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی پەیوەست بە خورما دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خۆراکی و کشتوکاڵی، هەروەها خورمای عێراقی کێبڕکێی خورمای وڵاتانی دیکە دەکات لە بازاڕی ناوخۆیی و جیهانیدا”.

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی دارخورما بۆ زیاتر لە 25 ملیۆن لە ساڵی 2025دا.

دەشڵێت، “عێراق لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا زیاتر لە 32 ملیۆن دارخورمای هەبووە، بەڵام  ژمارەکە ساڵی 2008دا بۆ 9 ملیۆن دارخورما کەمیکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردەی عێراق لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 نزیکە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: 97% ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواوکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share