بەهۆکارى ئاگرکەوتنەوە لە سنوورى سیتەک هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگرێکى بەرفراوان لە گوندى بناویلە کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانییان بە هاوکاریى ئاگرکوژێنەوەى سیتەک لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.
دەشڵێت، زیانى ئاگرەکە سووتانى نزیکەى دوو دۆنم رەز و باخى هاوڵاتییان بوو هاوکات چەندین باخ و بێستان لە سووتان پارێزران .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.