فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى گرێبەست و بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک دادەمەزرێنێت.
بۆ بەڕێوەبەرایەتیى کەشتیەوانیى ئاسمانى بەشەکانى:
- گەیاندنى فڕۆکەوانى .
- بەشى خزمەتگوزاریى زانیاریى فڕۆکەوانى/ (AIS) .
- بەشى چاودێریی ئاسمانى / (ATC) .
- نووسینگەى کەشناسیى فڕۆکەوانى/ (Aviation Meteorological Office)
فڕۆکەخانەی سلێمانی مەرج و رێنمایییەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى گرێبەست دەخاتەڕوو:
مەرجە گشتىیەکان :
أ. پێویستە سەرجەم داواکاران (رەگەزى نێر) بن .
ب. پێویستە تەمەنى داواکار لە لەدایکبووى ساڵى (1995) کەمتر نەبێت .
- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى (گەیاندنى فڕۆکەوانى) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ. بەکالۆریۆس ئەندازیارى گەیاندن .
ب. بەکالۆریۆس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .
ت. بەکالۆریۆس ئەندازیارى کارەباى گشتى .
ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى خزمەتگوزاریى زانیاریى فڕۆکەوانى/ (AIS) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ. بەکالۆریۆس لە زانستى بیرکارى .
ب. بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ت. بەکالۆریۆس لە زانستى جیۆلۆجى .
ث. بەکالۆریۆسی ئەندازیارى روپێوى .
ج. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى چاودێریى ئاسمانى / (ATC) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ. بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ب. بەکالۆریۆس لە زانستى بیرکارى .
ت. بەکالۆریۆس لە زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچووانى ئامادەیی زانستى) .
ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( نوەسینگەى کەشناسیى فڕۆکەوانى/
( Aviation Meteorological Office ) ) پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى :-
أ. بەکالۆریۆس لە کۆلێژى زانست (فیزیک) بێت .
ب. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
- پڕکردنەوەى فۆڕم لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە تا 15ی تشرینی دووەمی 2024 دەبێت.
لینکى پڕکردنەوەى فۆڕمى پێشکەشکردن