توێژینەوەیەک: سەدان ڤایرۆس لەسەر فڵچەی ددان دەژین

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی سەدان ڤایرۆس لەسەر فڵچەی ددان و دوشی گەرماوەکان دەژین، بەڵام جێگای مەترسیی نین بۆ تەندروستیی مرۆڤ.

ئاژانسی سی ئێن ئێن ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، زانایانی بواری بایلۆجی لە توێژینەوەیەکیاندا کە 34 فڵچەی ددان و 92 دوشی گەرماویان بەکارهێنا بۆیان دەرکەوت 614 ڤایرۆسی جیاواز لەسەریان دەژین.

توێژەران دەڵێن، ئەو ڤایرۆسانە نابنە هۆی نەخۆشکەوتنی هیچ کەسێک، بەڵکو وەک دژە بەکتریایەک کاردەکەن.

ئاماژەبەوەشدەکەن،میکرۆبەکان لە هەموو شوێنێکی ژیانمان هەن، ئەگەر نەبن ناتوانین هەرسی خواردنەکانمان بکەین یان جەستەمان بەگژ هەوکردندا بچێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناونرا ئۆمیكرۆن
تەندروستیی جیهانی گۆڕاوە نوێكەی خستە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەی ‏‏مایەی نیگەرانین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا کە لە باشووری كیشوەری ئەفریقا سەریهەڵداوە، لەڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەدا دانا کە…
Total
0
Share