وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوادەکات بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ئیدانە دەکەین”.
دەشڵێت، ” ئەو هێرشانە پێشێلکاریی ئاشکرای بڕگەکانی یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە، پێویستە بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت”.