فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سینکتۆم) رایگەیاند، رۆژی هەینی چەند بنکەیەکی داعشیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.
سینکتۆم باسی لەوەشکردووە، ئامانجی هێرشەکان بۆ پەخستنی تواناکای داعش بووە بۆ دانانی پلان و رێکخستنەوە و جێبەجێکردنی هەر جۆرە چالاکییەک لە دژی ئەمریکا و هەر هاوپەیمانێکی لە ناو خاکی سوریا و دەرەوەی.
تا ئێستا بەشێوەیەکی رەسمی قەبارەی زیانەکانی رێکخراوەکە نەخراوەتەڕوو لەلایەن فەرماندەییەکەوە، بەڵام ئاماژە بەوەکراوە کە هیچ کەسێکی مەددەنی بەهۆی هێرشەکەوە زیانی پێنەگەشتووە.