هەڤاڵ ئەبوبەکر: وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوامدەبین

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند ناکۆکی و دووبەرەکی و بێمتمانەییەکی زۆر و قوڵ کەوتووەتە ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە و وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوامدەبین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کردووە و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ”بۆ جاری سێیەم و کۆتایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندبکات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوامدەبین تاوەکو ئەو کاتەی بەخشینەکەمان پەسەنددەکرێت یاخود رێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی دیکەدا”.

دەشڵێت، ”بەداخێکی سەختەوە ناکۆکی و دووبەرەکی و بێمتمانەییەکی زۆر و  قووڵ کەوتووەتە ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە و بەسەر دوو ماڵی لێکترازاودا دابەشبوون، ئێمە خۆمان لەو دۆخە بەدوورگرت و هەموو هەوڵێکی کۆکردنەوە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوە و قبوڵکردنی یەکتر و کاراکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و ناوەندەکانی بڕیاردانماندا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام”.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە پاڵپشتی دەوڵەتی لوبنان بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share