وەزارەتی دارایی بەپەلە خانەنشینان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەكاتەوە كە تاوەكو ئێستا بایۆمەتریان نەكردووە، سبەی هەینی و رۆژی شەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیداربكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتری و پێویستە لە هەمان رۆژیش سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە پڕۆسەی بایۆمەتریان تێدا ئەنجامدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا بایۆمەتریان نەكردووە، سبەی هەینی و رۆژی شەممەی داهاتوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیداربكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتری.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پێویستە لە هەمان رۆژیش سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە پڕۆسەی بایۆمەتریان تێدا ئەنجامدەدرێت بەمەبەستی خۆتۆماركردنیان لە سیستمی بایۆمەتری و بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بۆردوومانی ناوەندی شاری بەیروتی کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share