هاتوچۆی سلێمانی: شەقامێک بەڕووی شۆفێراندا داخرا

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە شەقامی سەرەکی بازیان بەڕووی شۆفێراندا داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا شەقامی سەرەکی بازیان بەهۆی کارکادنی تیمەکانی شارەوانییەوە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخراوە.

داوایشیکرد، شۆفێران بۆ چوونە ناو بازیان رێگەی دێلێژە یاخود یوتێرنی بەردەم بنکەی پۆلیسی بازیان بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان راگەیاند

بابەتی دواتر

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share